” ئابوری ئەمریكا روبەڕوی ناسەقامگیری بۆتەوە “

هاوكات له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی‌ (باراك ئۆباما)ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابوری ئه‌مریكاوه‌، كه‌ تێیدا گه‌شبینه‌ به‌به‌رده‌وامبونی‌ گه‌شه‌كردنی‌، پسپۆڕانی‌ ئابوری ڕایانگه‌یاند، ترس‌و ناسه‌قامگیریی باڵی‌ به‌سه‌ر ئابوری ئه‌مریكادا كێشاوه‌.
تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ (سی ئێن بی سی)ی‌ ئه‌مریكی له‌زاری‌ (ڕۆبه‌رت شیله‌ر)‌و (كین ڕوگوف) دوو ئابوریناسی‌ ناسراوی‌ ئه‌مریكیه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئابوری ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌‌و ناسه‌قامگیری باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان داناوه‌. 
ته‌ئكیدیان له‌وه‌شكرده‌وه‌، ترسیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئابوری ئه‌مریكا ڕوبه‌ڕوی دۆخێكی‌ خراپتر ببێته‌وه‌ به‌راورد به‌ئێستا.
هاوكات ئیداره‌ی‌ واشنتۆن جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌، لاوازی‌ ئابوری جیهان نابێته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌دا، كه‌ ئابوری ئه‌مریكا له‌ئێستادا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.