قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و حكومهتو وه‌زاره‌تی دارایی‌ش به‌ڵێن به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن كه موچه‌كانیان نافه‌وتێت، یه‌كێك له‌ڕێكخراوه‌كانی بواری ئابوریش ده‌ڵێت: حكومه‌ت له‌دۆخێكی وه‌ك ئێستادا ده‌توانێت سود له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر وه‌ربگرێت.
(داڵان محه‌مه‌د كه‌ریم) سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژیر بۆ ئابوری به NNA ڕاگه‌یاند، له‌دۆخێكی ئابوری وه‌ك ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا، حكومه‌ت ده‌توانێت سود لهداهاتهكانی تری ناوخۆیی ببینێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی تری داهات بایه‌خی پێنه‌دراوه، حكومه‌ت ناتوانێت سودیان لێ ببینێت، بۆ نمونه كشتوكاڵ یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ی كه بایه‌خی پێنه‌دراوه‌و به‌و خێراییه‌ش حكومه‌ت سودی لێ نابینێت.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژیر بۆ ئابوری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه حكومه‌ت ده‌توانێت سود له‌داهاتو سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وهربگرێتو دوای چاره‌سه‌ربونی قه‌یرانه‌كه، بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه.