راوێژكاری جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، كە بازاڕی عێراق بەنسبەت ئێرانەوە ستراتیژییە و داوای لەكارتی تایبەتی وڵاتەكەیشی كرد، پرۆژەكانیان لە عێراقدا زیاتربكەن، دوای گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ بەشێكی ناوچەكانی عێراق.
رستم قاسمی لە میانەی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە كەرتی تایبەتی هەردوو وڵاتدا رایگەیاند، كە عێراق و ئێران لە رووی ئیداری ئابورییەو لە یەكەوە نزیكن و بازاڕەكانی عێراقیش بەلای ئێرانەوە گرنگی ستراتیژی هەیە.
ئەو راوێژكارە ئێرانییە سەبارەت بە بەهای پەیوەندییە ئابورییەكانی عێراق و ئێران وتویەتی” ئێران بە بەهای 4 ملیار دۆلار یەكەی نیشتەجێبونی لە عێراقدا دروستكردوە، هەروەها 5 ملیارد وەبەرهێنانی لە بواری ئەندازیاریداكردوە، سەرەڕای پڕۆژەی ئاو، كارەبا، نەوت و گاز و هەندێ لایەنی دیكە.
بەپێی دواین زانیارییەكان بەهای بازرگانی نێوان ئێران و عێراق دەگاتە 13 ملیارد دۆلاری ساڵانە و كۆمپانیا ئێرانییەكانیش چەندین پرۆژەی گەورەی عێراقیان وەرگرتوە.