- بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نەوت‌و گازی هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزین كۆببێتەوە.
لەمبارەیەوە رێباز محه‌مه‌د وه‌زیری دارایی هه‌رێم، به كەناڵی KNN راگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نه‌وت‌و گازی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامن‌و وتی “شه‌و‌و رۆژمان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه”.
وه‌زیری دارایی، رونیكرده‌وه تا رۆژی پێنجشه‌ممه موچه‌ی مانگی 11ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان‌و تا ناوه‌راستی هه‌فته‌ش هی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ته‌واو ده‌بێت.
وتیشی “موچه‌ی مانگی 11و 12 له‌داهاتی ناوخۆ‌و نه‌وت ده‌بێت‌و موچه‌ی مانگی یه‌كیش له‌و پاره‌یه ده‌درێت كه به‌غدا ده‌ینێرێت”.