ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو به‌سه‌رپه‌رشتی سكرتێری حزب هێزێكی سه‌ربازی پڕچه‌كی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان به‌ره‌و خورماتوو به‌ڕێكه‌وت.
محه‌مه‌د دۆڵاشی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به (خه‌ندان) ی راگه‌یاندوە: به‌یانی ئه‌مرۆ به‌سه‌ر په‌رشتی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هێزێكیان به‌ره‌و خورماتوو و كه‌ركوك به‌رێكه‌وتوون.
دۆڵاشی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كاكه حه‌مه سكرتێری حزب سه‌ره‌تا چۆته كه‌ركوك و چاوی به‌پارێزگاری ئه‌وشاره كه‌وتووه‌و باسی بارودۆخی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌و پاشان به‌ره‌و قه‌زای دوزخورماتوو به‌رێكه‌وتوون.
ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌ی حزبی سۆسیالیست جه‌ختیشیكرده‌وه كه سكرتێری حزبه‌كه‌یان هێزێكی سه‌ربازی كه‌نزیكه‌ی 20 ئۆتۆمۆبێل ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌و ده‌یه‌وێت سه‌ردانی ناوچه نائارامه‌كان بكات و هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ربكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی سۆسالیست له‌ناوچه‌ی خورماتوو دۆڵاشی هیچ زانیاریه‌كی دیكه‌ی نه‌دركاند.
حزبی سۆسیالیست حزبێكی چه‌كداری كوردستانه‌و جگه‌له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری پێشمه‌رگه‌ی له‌ریزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دایه خاوه‌نی مێژویه‌كی خه‌باتی چه‌كدارییه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا.