نوێنەری كوالیتی كۆنترۆڵی سلێمانی لەكۆنفرانسێكی بازرگانی وڵاتی ئێراندا بە راشكاوانە رەخنەی لە كوالیتی ئەو كاڵا ئێرانییانە گرت كە لەووڵاتەوە هەناردەی هەرێم دەكرێن.
خەسرەو عومەر نوێنەری كوالیتی كۆنتڕۆڵی سلێمانی لە كۆنفرانسی بازرگانی تایبەتی عێراق-ئێران لە تارانی پایتەختی ئەووڵاتە ، لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكیدا رەخنەی لە كوالیتی ئەوكاڵا ئێرانییانە گرت كەهەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن .
نوێنەری كوالیتی كۆنتڕۆڵی سلێمانی راشكاوانە باسی لەوگرفتانەش كرد كە بەهۆی خراپی كاڵا ئێرانییەكانەوە توشیان دەبێت .
داواشی لە كارگە وكۆمپانیا ئێرانییەكان كرد ئەو جۆرە بەرهەمانە هەناردەی هەرێمی كوردستان نەكەن كەكوالیتییان خراپە .
ئەمڕۆ 18-1-2015 لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆنفرانسی بازرگانی تایبەتی عێراق-ئێران دەستی بەكارەكانی كرد و بڕیاریشە ماوەی دوو رۆژ بەردەوامبێت .