ئەمڕۆِ 18-1-2015 لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆنفرانسی بازرگانی تايبەتی عێراق-ئێران دەستی بەكارەكانی كرد و بڕیاریشە ماوەی دوو رۆژ بەردەوامبێت .
لە كۆنفرانسەكەدا دلاوەر عەلی سۆفی كەریم نوێنەری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتاری ژورە بازرگانییەكانی كوردستانی پێشكەش كرد و تێیدا داوایكرد “بازرگانانی ئێران تەنهابیر لەوە نەكەنەوە كاڵاكانیان هەناردەی هەرێم بكەن، بەڵكو پێویستە كارگەكانیان بێنن ولە هەرێم كاڵاكانیان بەرهەمبێنن تاوەكو بتوانرێت لەناوخۆی هەرێمدا هەم بەرهەمهێنان هەبێت و هەم هەلی كاری ناوخۆیش زیاد بكات .
لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا ئەو نوێنەرەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باسی لە گۆرانكارییەكانی جیهان و كاریگەرییەكانی كرد لەسەر كەرتی ئابوری بەگشتی و بازرگانی و پیشەسازی بەتایبەتی.
لە درێژەی وتارەكەدا دلاوەر عەلی سۆفی كەریم داواشی لە بازرگانانی ئامادەبوی كۆنفرانسەكە كرد كە لەرێگەی ژورە بازرگانییەكانەوە سەردانە بازرگانییەكانیان بۆ هەرێم ئەنجام بدەن .
دیمەنێك لە كۆنفرانسەكە

