روسیا ئاراستەی پرۆژە غازییەكەی بەرەو ئەو وڵاتە دەگۆڕێت

حكومه‌تی‌ مۆسكۆ بڕیاریداكه‌ پڕۆژه‌ی‌ (ساوز ستریم) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕاكێشانی‌ بۆری‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ غازی‌ سروشتی‌ بۆ ئه‌وروپا ڕابگرێت، ڕوبكاته‌ ناوچه‌یه‌كی‌ تر.
به‌پێی‌ لێدوانێكی‌ كۆمپانیای‌ (گازپڕۆمی‌) ڕوسی‌ كه‌ له‌زاری‌ چه‌ند بازرگانێكی‌ ڕوسیه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ڕوسیا به‌هۆی‌ ئه‌و ململانێ سیاسیه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا هه‌یه‌تی‌، بڕیاریداوه‌ كه‌ پرۆژه‌ی‌ ڕاكێشانی‌ بۆری‌ غاز بۆ ئه‌وروپا ڕابگرێت.
ئه‌وه‌شیان ڕونكردۆته‌وه‌، لێره‌ به‌دوا ڕوسیا پرۆژه‌ی‌ (توركش ستریم) جێ به‌جێ ده‌كات، كه‌ ڕاكێشانی‌ بۆریه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ غازی‌ ڕوسیا بۆ توركیا، بۆیه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا كار بۆ ئه‌وه‌ بكات، كه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ توركیاوه‌ غاز بۆ خۆی‌ دابینبكات.
ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ڕوسیا كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر گرانبونی‌ نرخی‌ غاز هه‌بوه‌، بۆ چه‌ند سه‌نتێك له‌ئه‌وروپادا.