به‌هۆی بونی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه له توركیا، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی ئه‌و وڵاته راگیرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: هه‌نارده كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی راوه‌ستاوه‌و له‌ئێستادا نه‌وت له‌و شاره‌وه هه‌نارده ناكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: هۆكاری هه‌نارده‌نه‌كردنی نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ بونی كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه له ناو توركیا.
جێی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌و دوای دهستپێكدرنهوهی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ئه‌مه دووه‌مین جاره ئه‌و پڕۆسه‌یه راده‌وه‌ستێت و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش به‌هۆی بونی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه بوه له‌ناو خاكی توركیا.