لەژێر ناوی مونتەدای ئابوری نێودەوڵەتی كۆنگرەی داڤوس بەڕێوەدەچێت

هەفتەی داهاتوو كۆنگرەی”داڤوس” بە بەشداری 2500 كەسێتی سیاسی و ئابوری بەناوبانگی جیهان ئەنجامدەرێت بۆ قسەكردن لەسەر دواین گۆڕانكارییەكانی ئابوری وڵاتان و ئەو كێشە و گرفتە ئابورییە گەورانەی رووبەڕووی وڵاتانی جیهان دەبێتەوە.
ئەو كەسانە كە لە 140 وڵاتی جیهانەوە بەشداری كۆبونەوەكەی شاری”داڤۆس” دەكەن لە سویسرا لە نێویاندا 40 سەرۆكی وڵاتانی تێدایە.
كۆنگرەكە كە لەژێرناونیشانی”مونتەدای ئابوری نێودەوڵەتی”بەرێوەدەچێت، ساڵانە لە شاری داڤوسی سویسرا دەبەسترێت.
كونگرەی ئەمساڵی داڤۆس لەكاتێكدا كە چەندین قەیرانی ئابوری گەورە رووبەڕووی بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهان دەبێتەوە، لەنێویاندا دابەزینی نرخی نەوت و دەستپێكردنی شەری دژی داعش كە رۆژانە چەندین ملیۆن دۆلار زیان بە ئابوری چەندین وڵات دەگەیەنن.
خەڵك