ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بەشداری كۆنگرەی گشتی بازرگانی وڵاتی ئێران دەكات،كە بڕیارە رۆژی یەك شەممە بە بەشداری ژمارەیەك لەوڵاتانی جیهان لە شاری كەرەج بەڕێوە بچێت .
لەوچوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ 17 -1-2015 نوێنەری ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی سەردانی پەیمانگای ئستانداردی ئێرانی لەشاری كەرەج كرد و لەگەڵ د.سنجابی سەرۆكی پەیمانگاكە كۆبونەوە و بەشەكانی پەیمانگاكەیان بەسەركردەوە.
پەیمانگای ئستانداردی ئێران پەیمانگایەكی توێژینەوەیە و بەهاوكاری لەگەڵ زانكۆی ئێران بەڕێوەدەبرێت.
شاندی سلێمانیش لەكۆبونەوەكەدا پێكهاتبون لە دلاوەر عەلی سۆفی كەریم نوێنەری ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و خەسرەو عومەر لە كوالیتی كۆنتڕۆڵی سلێمانی و سۆران مەحمود لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماغ .

دیمەنێك لەكۆبونەوەكە

لۆگۆی پەیمانگای ئستانداردی ئێران