لەنوێترین راپۆرتیدا بانكی نێودەوڵەتی دراو پێشبینیەكانی خۆی بۆ گەشەی ئابوری جیهان لە ماوەی ئەمساڵدا كەمكردەوەو هۆشیاریشیدا لەوەی چیتر نابێت ووڵاتان وەك جووڵێنەرێكی ئابوری جیهانی پشت بە ئەمریكا ببەستن.
هەر لەو راپۆرتەیەدا بانكی نێودەوڵەتی دراو پێشبینیكردوە لەماوەی ئەمساڵدا ئابوری جیهان بەرێژەی سەدا ( 3) گەشەبكات و ئەو گەشەكردنەش لە ساڵی داهاتوودا بگاتە سەدا (3) پۆینت ( 3) ئەمە لە كاتێكدا پێشتر بانكەكە پێشبینیكردبوو ئابوری جیهان لەمساڵدا بەرێژەی سەدا ( 3) پۆینت ( 4) گەشەبكات و ئاستی ئەو گەشەیەش لە ساڵی (2016)دا بۆ سەدا ( 3) پۆینت ( 6) بەرزببێتەوە.
بانكی نێودەوڵەتی لەدرێژەی راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە كە دابەزینی نرخی جیهانی نەوت گوژمێكی بەهێزی داوە بە گەشەسەندنی ئابوری ووڵاتانی هاوردەكاری نەوت لەوانەش (چین ) و (هندستان) و لە هەمان كاتیشدا زیانی گەورەی بە ووڵاتانی بەرهەمهێن و هەناردەكاری نەوت گەیاندوە لەنێویشیاندا (روسیا) كە دابەزینی نرخی نەوت پێشبنیەكانی بۆ داكشانی ئابوری ئەو ووڵاتەی لەماوەی ئەمساڵدا گەیاندۆتە سەدا ( 2) پۆینت (9) .