رێككه‌وتننامه‌ی ناوچه پیشه‌سازییه ئاوه‌دانه‌كان كه به كویز ناسراوه، له‌نێوان ئیسرائیل و میسر له‌به‌هێزبووندایه. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له‌سه‌رده‌می حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی له‌سه‌ركار لادراودا به‌هێز بووه و به‌هاتنی عه‌بدولفه‌تاح سیسیش بۆ پۆستی نوێ به‌هێزتر بووه و كه‌رتی بازرگانی له‌نێوان ئه‌م وڵاته‌دا له‌هه‌ركاتێكی پێشوو گه‌شاوه‌تر بووه.
له‌ژێر ناونیشانی “دوور له گرژی.. ئیسرائیل و میسر له ره‌وشێكی بازرگانی گه‌شدان” رۆژنامه‌ی تایمز ئۆڤی ئیسرائیلی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه سه‌رباری به‌رده‌وامیی قسه‌كردن له‌سه‌ر بایكۆتكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئیسرائیل له وڵاتانای جیهاندا، به‌ڵام وه‌ك وه‌ك ئۆهاد كۆهین كه سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی بازرگانی ده‌ره‌وه ده‌كات له وه‌زاره‌تی ئابووری ئیسرائیل ده‌ڵێت راستییه‌كه له‌گه‌ڵ میسر ته‌واو جیاوازه و به‌شێوه‌یه‌كه كه جێگای سه‌رسوڕمانه.
رۆژنامه‌كه له‌زاری كۆهینه‌وه گواستویه‌تییه‌وه كه رێككه‌وتننامه‌ی كویز له‌سه‌رده‌می موباره‌ك به‌هێز بوو و له‌سه‌رده‌می سیسی به‌هێزتر بووه.
پرۆتۆكۆله‌كه ده‌شڵێت، میسر یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه له ساڵی 2004ه‌وه، ساڵانه به به‌های سه‌د ملیۆن دۆلار چه‌ندین پرۆتۆكۆلی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئه‌نجامده‌درێن.
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه میسر ده‌توانێت به‌بێ گومرك كاڵا هه‌نارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكات ئه‌گه‌ر 10% و نیوی مادده خاوه‌كانی ئه‌و كاڵایانه به‌رهه‌می ئیسرائیل بن. له‌ساڵی رابردوشدا ئیسرائیل مادده‌ی خاوی به‌بڕی نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلار بۆ میسر هه‌نارده كردووه، ئه‌م ماددانه‌ش بوونه‌ته ناوكی هه‌نارده‌كردنی كاڵا به‌بڕی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پرۆتۆكۆله‌كه بۆ هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و میسر به‌سوده.
كۆهین به‌رده‌وامیش ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌م رێككه‌وتنه یارمه‌تیده‌ره بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی جێگیر له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین و گرنگترین وڵاتی عه‌ره‌بی له‌ناوچه‌كه‌دا.
خەندان