ئۆكرانیا كۆمپانیاكانی دێنێتە هەرێم

كونسوڵی ئوكرانیا سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی كرد و رایگەیاند وڵاتەكەی بەنیازە كۆمپانیاكانی بێنێتە هەرێم،داوایشیكردپەیوەندیە بازرگانیەكان لەگەڵ شاری سلێمانی پتەوبكەن.
 
لە سەردانەكەیدا بو ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنتۆلی مارینتس كونسوڵی ئوكرانیا باسی لە بەرو پیشبردنی پەیوەندیەكانی نیوان ولاتی ئوكرانیا و بازرگانانی سلێمانی كرد و داوایكرد كاربكریت بو دروسكردنی پەیوەندییەكی بەهیزتر.
لای خوشیەوە نەوزاد غەفور جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەخیرهاتنی كونسولی كرد و رایگەیاند:” هەوڵدەدەین لەكات و زروفیكی گونجاوی سیاسیدا وەفدیكی بازرگانی ئامادە بكەین بو سەردانكردنی ئوكرانیا.
ئاماژەی بەوەشدا ئایندەیەكی گەش لەبەردەم كوردستانە كە نەوتی زورە و پیوستی بە دەستی كاردەبیت لەسەرجەم وولاتاندا ئوكرانیاش بتوانیت كار لیرە بكات لەگەڵ بازرگانانی هەریم و كارگەكانی بێنێتە كوردستان.
لەبارەی رەوشی بازرگانی نەوزاد غەفور ئاماژەی بەوەدا ئێمە وەك بازرگانان بەزۆر رەوشی خراپدا تێپەریوین بەهۆی رەوشی سیاسییەوە كەكاری كردوتە سەر كاری بازرگانی بەڵام چاونەترسی بازرگانان و وەبەرهَێنەران بەهەوڵی خویان بەردەوامبون ،وتیشی” بازرگان دەبێت چاونەترسبێت تا بەردەوام جێی خۆی بكاتەوە لە هەموو كاتێكدا.
جیگری سەرۆكی ژوری بازرگانی سلیمانی باسی لەوەشكرد سلێمانی زیاتر لە ملیۆنێك و ٢٠٠ هەزاركەس تیایدا دەژی روبەرەكەی لە هەمو شارەكانی تری هەرێم گەورەترە و سنورمان لەگەل ئیران دورو دریژە كە بازرگانانی سلێمانی روڵیان هەیە لە عێراقدا كە سلێمانی یەكەم شارە لە عێراقدا لەپیشكەوتنی پیشەسازیدا.
ئاماژەی بەوەشدا هێشتا ئەمە لە تموحی ئێمەدا نیە دەمانەوێت لە كشتوكاڵ و پیشەسازیدا پێشكەوین.
لەبارەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی ئیران نەوزاد غەفور وتی:” بازرگانیمان لە گەڵ ئێران نزیكەی ٤ ملیار دۆلارە ساڵانە لەبەر ئەوە ئێمەپێمان خوشە كومپانیا ئوكرانییەكان روڵی خۆیان هەبێت و وەبەرهێنان بكەن لە سلێمانی هەوڵیشدەدەین كە پەیوەندیەكی بەهیز دروستبكەین.
 لای خوشیەوە كونسولی ئوكرانیا خوشحاڵی خۆی دەربڕی لە پێشكەوتنەكانی كوردستان و بەتایبەت سلێمانی ئاماژەی بەوەدا”كاردەكات بو هینانی دەستی كاری كومپانیاكانی ولاتەكەی بو هەرێم.