كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی كه‌له‌بواری ده‌رهێنانی نه‌وتی به‌ردین كارده‌كات، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا مایه‌پوچ بوونی خۆی راگهیاندو هۆكاره‌كه‌شی بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت گه‌ڕانده‌وه.
كۆمپانیای (WBH Energy) ی ئه‌مریكی كه‌یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌و چالاكه‌كانی بواری ده‌رهێنانی نه‌وتی به‌ردین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: كۆمپانیاكه‌یان به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه به‌ته‌واوی مایه‌پوچ بووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی 2014 دا زیاتر له 50 ملیۆن دۆلار قه‌رزاربووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئاژانسه هه‌واڵیه‌كان و رۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه كه له‌سه‌ره‌تایی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌كۆتا مانگه‌كانی ساڵی 2014 دا بووه‌ته هۆكاری داخستن و مایه‌پووچ بوونی دوو كۆمپانیای ده‌رهێنانی نه‌وت.
شاره‌زایانی ئه‌مریكا له‌بواری بازرگانی نه‌وت پێیانوایه نرخی نه‌وت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێته‌وه نرخه‌كه‌ی جارانی و ناگاته سه‌روی 100 دۆلار، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی نیویۆرك گه‌یشتبووه كه‌متر له 50 دۆلاره‌وه.