له‌ساڵی 2014 دا 77 تۆن زێر هاوردەی هه‌رێم كراوە

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی جۆری به‌شی زێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی 2014 دا بڕی 77 تۆن زێر له‌ وڵاتانه‌وه‌ به‌فڕۆكه‌ هاتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان.
به‌كر حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی جۆری به‌شی زێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ساڵی 2014 دا بڕی 77 تۆن زێر له‌وڵاتانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.
 وتیشی: ئه‌و بڕه‌ ته‌نها بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق كراوه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ناجێگیری باری ئه‌منی شاره‌كانی تری عیراق وایكردوه‌ كه‌ زێری به‌شێكی زۆری شاره‌كانی عیراق له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بێته‌ ناو خاكی عیراقه‌وه‌.