سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵا له ئیتیلافی نیشتیمانی عێراقی به (رۆژنامه‌ی الناس)ی عێراقی راگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ر پێکدادانی سه‌ربازی له نێوان سوپای عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه پێده‌چێت کورد په‌نا بۆ تورکیا ببات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی سوپای عێراق، له به‌رانبه‌ریشدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێت پێویستیان به هیچ هێزێک نیه.
سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌که ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه له ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی فرۆکه له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه کورد په‌نا بۆ سوپای تورکیا ده‌بات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌له به‌رانبه‌ریشدا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد هاوکاری تورکیا ده‌کات له راگرتنی هێرشه‌کانی په‌که‌که بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی تورکیا.
رۆژنامه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه له دوای ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا و کۆکردنه‌وه‌ی هێزێکی زۆر له ناوچه‌کانی خورماتوو، چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنی له نێوان حکومه‌تی تورکیا‌و به‌رپرسانی هه‌رێم به‌رێوه‌چووه.
پێشتر ئه‌حمه‌د ده‌نیز به‌رپرسی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که)رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق له‌شکرکێشی بۆ سه‌رهه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدات ئه‌وان وه‌ک(په‌که‌که) بێده‌نگ نابن ته‌داخول ده‌که‌ن، به‌ڵام جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند هێزی پێشمه‌رگه له توانایدا هه‌یه روبه‌رووی سوپای عیراق بێته‌وه‌و پێویستیان به هیچ هێزێک نابێت.