بانكی ناوه‌ندیی عیراق هاوڵاتیانی ئاگادار كرده‌وه له بوونی دراوی ساخته‌ی بیانی له بازاڕه‌كان و داوای له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش كرد رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی بانكی ناوه‌ندیی عیراق كه سایتی (غد پریس) ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا تێبینی ئه‌وه كراوه كه دراوی چه‌ند وڵاتێكی بیانی له‌ناو عیراق مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، هه‌ندێكیان یاسایین و هه‌ندێكی دیكه‌شیان بۆ هه‌ڵخه‌ڵتاندنی هاوڵاتیان به‌كارده‌هێنرێت.
بانكی ناوه‌ندی باسی له‌وه‌شكردووه كه كه‌سانی نه‌فس نزم، ده‌یانه‌وێت به‌و جۆره دراوانه هاوڵاتیان بخه‌ڵه‌تێنن و به دیناری عیراقی و به بڕێكی زۆرتر بۆیان ده‌گۆڕنه‌وه، گوایه دواتر قازانجی زۆری لێ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام بانكی ناوه‌ندی هۆشداریی داوه‌ته هاوڵاتیان كه بانكی ناوه‌ندی مامه‌ڵه به‌و دراوه بیانییه ساخاتنه ناكات و داوای لێكردوون ته‌نیا متمانه به‌و دراوانه بكه‌ن كه بانكی ناوه‌ندی مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كات و مۆڵه‌تی پێ داون.