گازپرۆم:رووسیا دابینکردنی گازی توركیا گەرەنتی دەكات

سێرگێی كۆپریانۆڤ، گوتەبێژی كۆمپانیای گازپرۆم رایگەیاند، كە ئەو هێڵە نوێیەی كە بڕیارە لە رووسیاوە بۆ توركیا رابكێشرێت، دابینكردنی گاز بۆ توركیا گەرەنتی دەكات.
لە كۆتاییەكانی مانگی دیسەمبەری رابردوو، بەرپرسانی رووسیا رایانگەیاند، رێرەوی پرۆژەی ساوز ستریم دەگۆڕن بۆ توركیا، كە بڕیار بوو گازی سروشتی لەژێر دەریای رەش و بەڕێی بولگاریا بگوازێتەوە بۆ ئەوروپا.
گوتەبێژی گازپرۆم رایگەیاندووە، كە دوایین سەردانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا بۆ توركیا، ئاسۆیەكی نوێی هێنایەدی بۆ هەناردەكردنی گاز بۆ توركیا. دەشڵێ گاز لە باشووری رووسیا لە بەندەری رووسیا دەگوازرێتەوە بۆ توركیا.
توركیا ساڵانە 45 ملیار مەتری سێجا گازی سرووشتی پێویستە، كە لەسەدا 60 ی ئەو رێژەیە لەلایەن رووسیاوە دابیندەكرێت.
 
روداو
 
ز.ر