سبەی پشووە و گه‌شته‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانیش ڕاگیراوە

تائێستاش گه‌شته‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێنه‌كردووه‌ته‌وه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ فڕۆكه‌خانه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ راپۆرتی‌ كه‌شناسی‌ فڕۆكه‌خانه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كانیان.
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌  راگه‌یاند، به‌هۆی‌ به‌فربارینه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆوه‌، له‌كاتژمێر شه‌شی‌ به‌یانییه‌وه‌ گه‌شته‌كانی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ڕووی‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ستێنراوه‌‌و بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كانیش چاوه‌ڕوانی‌ راپۆرتی‌ كه‌شناسی‌ فڕۆكه‌خانه‌ین.
هه‌ر به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌پۆلی‌ سارد‌و به‌فربارینه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌گشتی‌‌و شاری‌ سلێمانی‌ گرته‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆش بڕیار درا كه‌ سبه‌ینێ‌ له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا حكومییه‌كان، جگه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، پشووی‌ فه‌رمی‌ بێت.
 
زریان محەمەد