دیوانیە داوای فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی دەكات

سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئابوری له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، پارێزگای دیوانیه‌ پێویستی به‌فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌ره‌ به‌كه‌رتی بازرگانی بدرێت، په‌رله‌مانتاره‌كانی دیوانیه‌ش هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق داواكه‌یان په‌سه‌ندبكات.
(جه‌واد پۆڵانی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئابوری له‌په‌رله‌مانی عێراق كه‌هاوكات نوێنه‌ری پارێزگای دیوانیه‌یه‌ له‌به‌یان نامه‌یه‌كدا‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوە، له‌گه‌ڵ پارێزگاری دیوانیه‌و په‌رله‌مانتاره‌كانی دیكه‌ی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ پرۆژه‌یه‌كیان داوه‌به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی له‌پارێزگای دیوانیه‌ دروست بكرێت.
باسی له‌وه‌كردووه‌، دروستكردنی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر پێشخستنی كه‌رتی بازرگانی‌و بوژانه‌وه‌ی‌ ژێرخانی ئابوری ناوچه‌كه‌و هیچ كاریگه‌ری نیگه‌تیڤیشی نابێت له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ نزیكه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیوانیه‌.