لەماوەى یەک سالى رابردودا لەشارى سلیمانى لیژنەهاوبەشەکانى قایم قامیت تەنها ١٢ کەسیان داوەتە دادگا لەسەر پابەندنەبون بەرینماییەکانەوە و زیاتر لە ١٠٠ تەنیان لەناوبردووە.
سوران غەفور سەروکى لیژنەهاوبەشەکانى قایم قامیتى سلیمانى وتی” لە ٢٠١٤/١/١ لیژنەهاوبەشەکانمان توانیویانە تا ١٢/٣١ سەردانى ٤٦ هەزار و ٧٠٦ شوینبکەم کە ٣ هەزارو ٤١٢ پسولەى سەرپیچى کراوە بو ئەوشوینانەى پابەندنەبون بە رینمایەکان”
وتیشى” ١٨٢ شوینیان داخستووە کە نیایدا ١٢ کەس لەخاوەنى ئەوشونانە دراون بە دادگا”
سەبارەت بە برى پارەى غرامەکراو وتى” برى ٢٢٥ ملیون و ١٤٠ هەزاردینار لەسەرپیچیکاران وکرگیراوە”
سەروکى لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەبەوەشدەکات ١٠١ تەن و ٤٩١ کیلو کەلوپەلى ماوە بەسەرچودەستى بەسەردا گیراوە لەناوبراوە.