ڕه‌نگه زۆر كه‌س چه‌كێكی ملیار دۆلاری به‌خه‌ونیش نه‌بینێت، به‌ڵام ژنێكی ئه‌مریكی چه‌كێكی بانكی به‌و بڕه پاره‌یه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
سۆ ئان ئارناڵ، كه خێزانی ملیاردێری ئه‌مریكی هارۆڵد هامه، چه‌كێكی بانكی به بڕی 975 ملیۆن دۆلار ڕه‌تده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه، بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی جیابونه‌وه‌ی نێوانیان.
پارێزه‌ری ملیاردێره ئه‌مریكییه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه ئارناڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه به‌و بیانووه‌ی ئه‌و شایه‌نی زۆر له‌وه زیاتره، چونكه له‌ماوه‌ی 26 ساڵی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هامدا، یارمه‌تیده‌ری بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و سامانه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی.
ئه‌و ژنه بڕیاریداوه پێداچونه‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا بكات كه له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا ده‌چووه سه‌باره‌ت به به‌خشینی 975 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش به زۆرتین بڕه پاره داده‌نرێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی جیابونه‌وه‌ی نێوان ژن و مێردێك.
لای خۆیه‌وه هاڕۆڵد هام كه ملیاردێری بواری نه‌وته له ئه‌مریكا، داوایه‌كی یاسایی دیكه‌ی به‌رزكردۆته‌وه و ئاماژه به‌وه كردووه كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه زیانێكی زۆر به سامانه‌كه‌ی گه‌شتووه.