به‌پێی تازه‌ترین ئاماری بازرگانیكردن به ئاڵتون 40% بازرگانیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری دوبه‌ی.
رۆژنامه‌ی به‌یانی چاپی ئیمارات له ژماره‌ی 5-1-2015، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه رێژه‌ی بازرگانیكردنی ئاڵتون له‌میرنشینی دوبه‌ی له‌ساڵی 2003 دا 6 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام له‌ساڵی 2013 بۆ 75 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه: قه‌باره‌ی بازرگانی ئاڵتون له دوبه‌ی له‌ساڵی 2014 دا نزیكه‌ی 10% گه‌شه‌ی كردووه.
پسپۆرانی ئابوری گه‌شه‌كردنی قه‌باره‌ی بازرگانی ئاڵتون له‌دوبه‌ی بۆ زیادبوونی داواكاری وڵاتانی ئاسیایی ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو پێشنیاری كڕینیان ئاڕاسته‌ی بازرگانانی دوبه‌ی كردووه.
بازاڕی گه‌وره‌ی ئاڵتونی دوبه‌ی ناسراو به ( سوق الذهب) كه‌له‌ناوچه‌ی (بردبي) دایه یه‌كێك له كۆنترین بازاڕه‌كانی ئیماراته‌و به‌یه‌كێك له‌جوانترین شوێنه‌كانی ئیماران هه‌ژمارده‌كرێت.