دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا كۆمپانیای گازپڕۆمی روسی بڕیار بوو بۆ پشكنینی نه‌وت له‌پاریزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ست بكات به‌پشكنینه‌كانی، له‌ئێستادا كۆمپانیای گڵۆباڵ له‌لایه‌ن گازپڕۆمه‌وه راسپێردراوه بۆ پشكنین له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌و بڕیاروایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كابینه‌كانی له هه‌ڵه‌بجه دابنێت.
ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا به PUKmediaی راگه‌یاندوە: له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ كومپانیای گازپرۆم قسه‌مان كردووه‌و مه‌رجی به‌كارهێنانی ده‌ستكاری ناوچه‌كه‌مان كردووه‌ته پێوه‌ر بۆ ده‌ستكردن به پشكنیهنهكان و له‌گه‌ڵ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری.
وتیشی: له قۆناغی یه‌كه‌مدا ته‌نها پشكنین ئه‌نجام ده‌درێت تاوه‌كو ئێستا ناوچه‌یه‌كیش دیاری نه‌كراوه له‌ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام دڵنیان نه‌وت له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.