نەرێنی كۆتایی بە چارەگی چوارەمی ساڵی 2014 هێنا، بەتایبەتی لەدوای ئاشكراكردنی
چەندین ئاماری ئابووری دەربارەی لاوازبوونی ئابووری فەڕەنسا لە ساڵی 2014دا.
بەرپرسێكی
بانكی CABC رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ساڵی 2015دا ئابووری فەڕەنسا ڕووبەڕووی
لاوازی زیاتر دەبێتەوە و ئەمەش كاریگەری بەهێزی لەسەر لاوازبوونی گەشەكردنی
ئابووری ناوچەی یۆرۆ دەبێت، بەو پێیەی فەڕەنسا بە دووەم گەورەترین ئابووری ناوچەی
یۆرۆ دادەنرێت.
بەشێك
لە شرۆفەكارانی ئابووریش پێیان وایە، كە پەیڕەوكردنی سیاسەتی پاڵپشتی نەختیی
لەلایەن بانكی ناوەندی ئەوروپاوە لە ساڵی 2015، كاریگەری بەهێزی نابێت لەسەر
بووژاندنەوەی ئابووری ناوچەی یۆرۆ، چونكە كڕینەوەی قەواڵە لە وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ
بە مەترسیدار دادەنرێت، بەهۆی بوونی كێشەی دارایی لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە.
بەهۆی
نزمیی داهاتی قەواڵەكان، دابەزینی نرخی سوود بەڕێژەیەكی كەم نابێتە هۆی گەشەكردنی
ئابووری یاخود بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە ناوچەكەدا.
وەبەرهێنەران
چاوەڕوانی لێدوانەكانی ماریۆ دراگ، بەرپرسی بانكی ناوەندی ئەوروپان، سەبارەت بە
بەكارهێنانی سیاسەتێكی ئابووری نوێ، كە ببێتە هۆی دەربازبوونی ناوچەكە لەو
قەیرانەی رووبەڕووی بووەتەوە.