قه‌باره‌ی بازرگانی هەرێم له‌ ساڵی 2014دا زیاتر له‌ 10 تڕیلیۆن دینار بووە

له‌ساڵی 2014 قه‌باره‌ی بازرگانی گشتی هاورده‌ بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 10 تریلیۆن دیناری عێراقی.به‌گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌، له‌ ساڵی 2014 له نۆ‌ سنوور و خاڵی پشكنین و فڕۆكه‌خانه‌كان‌ بێجگه‌ له‌ بازرگانی جگه‌ره‌ و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان و ئۆتۆمبێل، مۆڵه‌تی گشتی دراوه‌ به‌ كۆمپانیاكان بۆ هاورده‌كردنی پێداویستی گشتی بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.



به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، قه‌باره‌ی بازرگانی هاورده‌ بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ ساڵی 2014 گه‌یشتۆته‌ 10 تریلۆن و 424 ملیار و 650 ملیۆن دیناری عێراقی و بارزگانان پێداویستیان له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی و گشتوكاڵ و ته‌ندروستی هه‌روه‌ها خۆراك و جلوبه‌رگ و كه‌ره‌سته‌ی ناوماڵ و ئه‌وانی دیكه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.