كارەبای هەرێم گرێبەستێكی 10 ملیار دیناری مۆردەكات

 
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بەبڕی زیاتر 10 ملیار دینار گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی سویدی مۆركرد، بەمەبەستی دانانی فیدەرێكی 33 كەی ڤی و هێڵی ژێر زەوی لە پارێزگای هەولێرو دهۆك.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لەبەیانامەیەكدا ، ئاشكرای كردووە وەزیری كارەبا گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی سویدی بەگوژمەی 10 ملیارو 599 ملیۆن و 993 هەزارو 538 دینار واژوو كرد.
رونیشیكردۆتەوە، ئەو گرێبەستە بۆ بەستنی چەند فیدەرێكی 33 كەی ڤی لەنێوان وێستگەكانی ( پیرزین و گرد جووتیارو بەحركە)و دانانی چەند هێڵێكی ژێر زەوی 33 كەی ڤی لەنێوان وێستگەكانی ( هەولێری نوێ و هاناستی) و ( فایدە و مەعسكەری ئاكرێ و سەنتەری ئاكرێ).
بەیانامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی گرێبەستەكە پێویستە پرۆژەكە لەماوەی 365 رۆژدا جێبەجێ بكرێت.