ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بودجه‌ی ساڵی 2013 به بڕی 138 ترلیۆن دینار په‌سه‌ندكرد.
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به “سۆمه‌رییه نیوز” ی راگه‌یاند له دانیشتنی ئاسایی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجه‌ی ساڵی 2013 په‌سه‌ند كرد.
هه‌روه‌ها وتی بودجه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای 90 دۆلار بۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك دیاریكراوه به رێژه‌ی دوو ملیۆن و 900 هه‌زار به‌میل نه‌وت رۆژانه كه 250 هه‌زار به‌رمیلیان له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێت.