به‌هۆی لێدوانێكی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپاوه، نرخی یۆرۆ بۆ ئاستێكی نزم دابه‌زی كه ماوه‌ی چوار ساڵه بۆ ئه‌و ئاسته دانه‌به‌زیوه.
تۆڕی هه‌واڵی BBC بڵاویكرده‌وه، (ماریۆ دراگی) سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا له‌لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند به‌نیازن یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن كه ئاسانكاری بكه‌ن بۆ ئازادكردنی چه‌ندایه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به یۆرۆوه، ئه‌وه‌ش بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ناوچه‌ی یۆرۆ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردنه له دابه‌زینی كاڵا‌و كه‌لوپه‌لی ئه‌وروپی.
ئه‌ولێدوانه‌ی دراگی وایكردوه نرخی كاڵا‌و كه‌لوپه‌ل به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه بچێت‌و هاوكات نرخی یۆرۆ دابه‌زێت، به‌جۆرێك نرخی یۆرۆ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌جۆرێك دابه‌زیوه كه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی (2010) ه‌وه به‌وشێوه‌یه دانه‌به‌زیوه.