به‌مه‌به‌ستی زیاتر كاراكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، مه‌رزێكی نوێ له‌ناحیه‌ی مه‌نده‌لی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله، له‌نێوان هه‌ردوو كۆماری عێراق‌و ئێران‌دا ده‌كرێته‌وه.
(ئازاد حه‌مید) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا، ده‌روازه‌یه‌كی نوێ به‌ناوی مه‌رزی (سۆما) له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق‌و ئێران‌دا له‌ناحیه‌ی مه‌نده‌لی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله ده‌كرێته‌وه.
وتیشی:”كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رزه ڕۆڵ‌و گرنگی خۆی هه‌یه، له‌زیاتر كاراكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات”.
ڕونیشیكرده‌وه، بڕیاربوو ئه‌و مه‌رزه له‌چه‌ند مانگی ڕابردودا بكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژی‌و ئاڵۆزیه‌كانه‌وه، بڕیاردان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دواكه‌وت.