به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی پیشهسازیو بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم پلانێكی ستراتیژی ڕاگه‌یاندوه، به‌هه‌زاران كارگهش له‌هه‌رێمدا كراونه‌ته‌وه.
(سرود ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلان له‌وه‌زاره‌تی پیشهسازیو بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم بهNNA ڕاگه‌یاندوە، پلانی ستراتیژی پیشه‌سازی له‌هه‌رێم، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه‌و له‌ساڵی (2018)دا كۆتایی دێت، وتیشی:”پلانه‌كه زیاتر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی هاوڵاتیانو بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له‌به‌رهه‌مه جۆراو جۆره‌كان، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم، له‌ساڵی (2014) نه‌مانتوانی پلانه ستراتیژیه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ین”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلان له‌وه‌زاره‌تی پیشهسازیو بازرگانی هه‌رێم باسیله‌وه‌شكرد، تا ئێستا (5185) مۆڵه‌تی كارگه‌ی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمدا هه‌یه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌جێبه‌جێكردنی پلانه ستراتیژیه‌كه، كێبڕكێی كاڵا بیانیه‌كانی ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێم بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده زیاتر له‌ساڵێكه پلانی ستراتیژی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمدا ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام تا ئێستاش زۆربه‌ی به‌رهه‌مه پیشهسازیهكانو پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم، له‌ڕێگه‌ی توركیا‌و ئێران‌و وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن.