ئه‌مڕۆ هه‌ینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له مانگی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته‌وه 2.940 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا كه له ساڵی 1980ه‌وه ئه‌وه به‌رزترین ئاسته.
به‌رپرسانی بواری نه‌وتی عیراق ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌نده‌ره‌كانی باشووره‌وه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردووه كه رۆژانه 2.760 ملیۆن به‌رمیل بووه له رۆژێكدا.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له مانگی رابردوو “كانوونی یه‌كه‌م”دا 57 دۆلار بووه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت و داهاته‌كه‌شی 5 ملیار و 247 ملیۆن دۆلار بووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق وتیشی: “تێكڕای داهاتی نه‌وت له ساڵی رابردوودا 84 ملیار و 215 ملیۆن دۆلار بووه”.