ساڵی 2014 شومترین ساڵی بازرگانێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی بوو، چونكه له 2014دا له 23%ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
جیف بیزۆس به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆگای ئه‌مازۆن، له ساڵی 2014دا له 23%ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و كه ده‌كاته 8 ملیار دۆلار.
واته جیف بیزۆس له‌هه‌ر رۆژێكی ساڵی 2014دا، 22 ملیۆن دۆلاری زه‌ره‌ر كردووه، بۆیه ئه‌مساڵ شومترین ساڵی ئه‌و بازرگانه به‌ناوبانگه‌ی ئه‌مریكا بوو.
به پێی خشته‌ی بلۆمبۆرگ، جیف سێیه‌مین بازرگانه كه زیانی زۆری كردبێت و له ریزبه‌ندی دهوڵهمهترینهكانی جیهان گه‌ڕایه‌وه پله‌ی 23یه‌م.
له پێش جیف هه‌ریه‌ك له شیلدۆن ئه‌دیلسۆن كه 9 ملیار دۆلار زیانی هه‌بووه و هه‌روه‌ها ئینگارد كامبراد دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئیكیلا پله‌ی دووه‌می گرتووه به له‌ده‌ستدانی 8.4 ملیار دۆلار له‌مساڵدا.