سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد، كوه‌یت له‌نێو وڵاتانی كه‌نداودا، كه‌مترین داهاتی هه‌یه له‌بواری وه‌به‌رهێنانی جیاجیادا، بێجگه له‌داهاتی نه‌وت.
ڕۆژنامه‌ی (قه‌به‌س)ی كوه‌یت ڕاپۆرتێكی سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ندێك له‌وڵاتانی كه‌نداو، كاری باشیان كردوه‌و بێجگه له‌داهاتی نه‌وت، داهاتی ئابوری جیاجیایان هه‌یه، به‌ڵام وڵاتانی كه‌نداو پێویسته كاری زیاتر بكهنو پشت به‌داهاتی دیكه ببه‌ستن بێجگه له‌نه‌وت، ئه‌و پێویستیه‌ش له‌ئێستادا به‌ڕونی ده‌ركه‌وتوه، كه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌ڕێژه‌ی (40%) دابه‌زیوه.
لهڕاپۆرتهكهی سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كوه‌یت تاوه‌كو ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌داهاتی نه‌وت دهبهستێتو كه‌مترین داهاتی هه‌یه، به‌ده‌ر له‌داهاتی نه‌وت، به‌به‌راورد به‌وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو.