ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق له‌قۆناغی داهاتودا هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی سندوقی سیادی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قهیرانو كێشه داراییه‌كان بدات.
(عه‌بدولحسێن عه‌زیز موسه‌وی) سه‌رۆكی فراكسیۆنی فه‌زیله له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به (سۆمه‌ریه نیوز)ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بونی پاره‌ی یه‌ده‌كی پێویست له‌بانكی ناوه‌ندی عێراقدا، له‌ماوه‌ی ڕابردودا عێراق به‌هۆی شه‌ڕی گروپی تیرۆرستی داعش‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، دوچاری قه‌یرانی دارایی زۆر بۆته‌وه، له‌به‌ر نه‌بونی پاره‌ی یه‌ده‌كی پێویست نه‌توانراوه ڕوبه‌ڕوی ئه‌و قه‌یرانه ببێته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه كورتهێنان لهبوردجهی گشتی ساڵی (2015)دا هه‌بێت.
(عه‌بدولحسێن عه‌زیز موسه‌وی) وتیشی:”هه‌موو ساڵێك له‌بودجه‌دا كورتهێنان هه‌یه، به‌ڵام له‌كۆتایی ساڵدا پاره له‌بودجه ده‌مێنێته‌وه، بۆیه پێویست ئه‌و پاره زیاده‌یه بخرێته سندوقی سیادی وڵاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی قهیرانو كێشه داراییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت”.