بڕیاردەری لیژنەی ئابوری ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆتایی ساڵی 2014دا تەنها دو ملیۆن ملیۆن کۆبۆنی خۆراک دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.
مەحما خەلیل، بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لە ئەنجومانی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: کە وەزارەتی پلاندانان لە ئێستادا کار لەسەر هێشتنەوەی تەنها (2( ملیۆن کۆبۆنی خۆراک دەکرێت لە ساڵی 2014دا تاوەکو بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.
وتیشی: دوای دو ساڵی دیکە مادەکانی کۆبونی خۆراک زیاد دەکرێن و کوالیتیشیان باشتر دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی ئارد لەلایەن حکومەتەوە بەسەر هەمو هاوڵاتییەکی عێراقیدا دابەش دەکرێت.