لە ساڵێكدا بە بڕی دو ملیۆن دۆلار بەرهەمەكانی جوانكاری هاوردەی ئێران دەكرێت

 سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ی به‌رهه‌مه‌ جوانكارییه‌كانی ئێران رایگەیاند، له‌ ساڵێكدا به‌ به‌های دوو ملیار دۆلار به‌رهه‌می جوانكاری هاورده‌ی ئێران دەکرێت.
 
محه‌مه‌د رەزا ئەبوتورابی، سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ی به‌رهه‌مه‌کانی جوانكاری ئێران، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی (ئیسنا)ی رایگه‌یاند، هه‌ندێك به‌رهه‌می جوانكاری له‌ ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و نرخه‌كه‌شی گونجاوه‌ به‌ڵام به‌هۆی نزمی كوالێته‌وه‌ به‌كارهێنه‌ران به‌رهه‌مه‌ هاورده‌كان به‌كار ده‌هێنن.
ئەبوتورابی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ساڵانە به‌های دوو ملیار دۆلار به‌رهه‌می جوانكاری هاورده‌ ده‌كرێت و ئاشكرای كرد كه‌ سه‌دا 80ی به‌رهه‌مه‌ هاورده‌كان له‌ رێگه‌ی قاچاغه‌وه‌ دێت.
به‌ پێی هه‌واڵی مەشرێق نیوز، ئێران له‌رووی به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی جوانكاری به‌پله‌ی حه‌وته‌می جیهان دێت و له‌ سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رهه‌مه‌كان هاورده‌ ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له‌ چین و توركیا و تایله‌ند دێت.