په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێیوایه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئه‌و قه‌رزه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان به دۆلار له‌سه‌ریانه، ساڵی 2015 ده‌بێته ساڵی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان.
ئیسماعیل گه‌ڵاڵی په‌رله‌مانتاری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و شاره‌زای بواری ئابووری تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاندوە: “پێم سه‌یره هه‌ندێك كه‌س ساڵی 2015 به ساڵی زێڕین و خۆشی بۆ كورد ناوده‌به‌ن، له‌كاتێكدا له بودجه‌ی عیراق نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیان به 60 دۆلار خه‌مڵاندووه، ئه‌وسا هێشتا 20 ملیۆن دۆلار كورتهێنان هه‌یه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌وت ببێت به په‌نجا دۆلار كه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته ئه‌وه‌نده ئه‌وكاته چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ساته ده‌بنه‌وه”.
گه‌ڵاڵی وتیشی: “پێموایه ساڵی 2015 یه‌كێك ده‌بێت له ناخۆشترین و سه‌ختترین ساڵی عیراقییه‌كان به‌هۆی پیلانه ئابوورییه سه‌خته به‌رنامه بۆ چنراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای دۆستمان به‌مقاشی سعودیه دژی وڵاتانی نه‌وتی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “نه‌زانی رژێمی به‌غدا له‌دوای روخانی رژێمی سه‌ددامه‌وه زیاتر له سه‌د و بیست ملیار دۆلاریان خه‌رجكردووه ته‌نیا بۆ پشتیوانی دراوی عیراقی تا دۆلاریان به‌شێوه‌یه‌كی نازانستی و هه‌ڕه‌مه‌كی هێنایه سه‌د و بیست هه‌زار دینار:
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌م بڕه پاره‌یان خه‌رجكردووه به‌بێ به‌رنامه‌یه‌كی زانستی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م ساڵ زۆر به‌خێرایی دراوی عیراقی ده‌شكێ و ده‌چێته‌وه دۆخی جارانی، دیاره له‌گه‌ڵ شكانی دراوی عیراقی ته‌واوی كۆمپانیاكانی به‌ڵێنده‌ران ئیفلاس ده‌كه ن”.
گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه: “له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كارمه‌ندانی حكومی مووچه‌كه‌یان به دیناره و قه‌رزاری دۆلارن به‌هۆی ئه‌و قستانه‌ی له‌سه‌ریانن كه به‌هۆی كڕینی شمه‌ك و ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لی جۆر به جۆره‌وه تووشی كێشه و زه‌ره‌ر ده‌بن، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ساڵی 2015 ساڵێكی سه‌خت و گران و پڕ كاره‌ساتی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، چونكه كاسه‌ی ماڵه‌كانمان نه‌ك پڕ نیوه‌ش نابێت”.