وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەنجومەنى قەدەغەکردنى قۆرغکارى پێکهاتووە و ڕێگەبەهیچ کەسێک نادرێت قۆرغارىبکات.
ساماڵ سەردار وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند” لە کۆتاى ئەم مانگە و لە 28/12 یەکەم کۆبونەوەى ئەنجومەنى قەدەغەکردنى قۆرغکارى ئەنجامدەدرێت و بەفەرمى کارەکانى خۆى ڕادەگەیەنێت”
وتیشى” بەپێى ئەو یاسایە هیچ کۆمپانیایەک نابێت چ بەهاوبەشى چ بەسەربەخۆ 35% بازاڕى کۆنترۆڵکردبێت”
وەزیرى بازرگانى ئاماژە بەوەشدەکات هەربازرگانێک لەوڕێژەیە زیاتر کۆنترۆڵبکات و لایەنى حکومى هاوکاریبوە لەوەدا، ئەوا دەتواندرێت بازرگانان و کۆمپانیاکان بێن سکاڵا تۆماربکەن.
ساماڵ سەردار وتیشى” ئێمە داوامان لە ئەنجومەنى دادوەریکردووە دادگایەکى تایبەت بە قەدەغەکردنى قۆرغکارى و پاراستنى مافەکانى بەکاربەر دابمەزرێت لە هەرێمى کوردستان بۆئەوەی ئێمە کەیسەکانى خۆمان بنێرین بۆیان، وەئێمە دەرگامانکراوەیە بۆ ئەو کەسانەى دەزانن قۆرغاری هەیە تا بێن داواى یاساى تۆماربکەن و ڕێوشوێنى یاساى بگرینەبەر بەرامبەر هەموو ئەوکەسانەى کە قۆرغکارى دەکەن”
ئامادەکردنی: زریان محەمەد