لەكوبونەوەیەكدا بە ئامادەبونی وزیری بازگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ژورە بازرگانیەكانی هەرسێ پاریزگاكەی هەرێم و ژمارەیەك لە بازرگانان و نوێنەری بەریوەبەرایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان و یاساناسان ،یەكێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیەكی رێكست كە تایبەت بوو بەقسەكردن لەسەر رێنمایی و دانانی مەرجی نوێی كاری كومپانیاكانی هاوردەكردن.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەكوبونەوەكەدا داوایكرد كاربكرێت بۆ یەكخستنی مەرج و رێنماییەكانی كۆمپانیاكان كە شمەك هاوردە دەكەن و مۆڵەت بە هەموكەسێك نەدرێت جگە لەوكەسانەی دەتوانن شمەكی كوالیتی بەرز هاوردەبكەن.
هەر لەكۆبونەوەكەدا ساماڵ سەردار وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند:” لە ئیستادا رێنمایی و مەرجەكان پێویستە بەشێوەی پێشكەوتو رێكبخرێت تاوەكو بزانرێت ئەوكەسانە كێن مۆڵەتی هاوردەیان پێدەدرێت.
لەدرێژەی كوبونەوەكەدا بازرگانان و بەشداربوان سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان خستەروو تا رێككەوتنێكی باشبكرێت بو دانانی ئەومەرج و رێنمایانە.
بازرگانان داواشدەكەن حكومەت بەرهەمی ناوخۆ بپارێزێت و هاوكاری بازرگانەكانی ناوخۆ بكات و هانیانبدات بۆزیاتر برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان كومپانیا ناوخۆیی وبیانییەكان.


