سه‌رمایه‌دارێكی كورد پڕۆژه‌ی بورجی (ئیڤڵ)ی فه‌ڕه‌نسی له‌شاری سلێمانی دروست ده‌كات و رۆژی شه‌ممه‌ش به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت.
دارا عه‌تار سه‌رمایه‌دار له‌لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند كه ماوه‌ی په‌نجا ساڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسییه‌كان هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌پڕۆژه‌یه‌كی كرد له‌بواری كلتوری بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.
عه‌تار وتی: “حكومه‌تی هه‌رێم زه‌وییه‌كم بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر حسابی خۆم بورجی ئیڤڵ هاوشێوه‌ی بورجی ئیڤڵی فه‌ڕه‌نسا دروست ده‌كه‌م”.
وتیشی: “له سه‌ره‌تای دروستكردنی بورجهكهوه تا ده‌گاته چل مه‌تری به‌رزیی (سه‌نته‌رێكی ڕۆشنبیری) دروست ده‌كه‌م و له‌سه‌ر چل مهترهكهش باخچه‌یه‌كی بچووك دروست ده‌كه‌م و له‌وێشه‌وه به‌به‌رزی 270 مه‌تر ئاڵای كوردستان و فه‌ڕه‌نسا داده‌نرێت كه شه‌وانه به‌كاره‌بای له‌یزه‌ر ئه‌و دوو ئاڵایه نیشان ده‌درێن”.
دارا عه‌تار جه‌ختیكرده‌وه كه له‌ته‌نیشت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌شه‌وه، زه‌وییه‌كی دیكه‌ی پێده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی (سه‌نته‌ری باخچه‌ی فه‌ڕه‌نسی) كه پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی و گه‌شتیاری و رۆشنبرییه، وتیشی: “ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت و نزیكه‌ی 20- 25 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه و رۆژی شه‌ممه‌ش به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت”.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌داره، له‌دوای بوونی سلێمانی به‌پایته‌ختی ڕۆشنبیری، فه‌ڕه‌نسییه‌كان مه‌به‌ستیانه شوێنێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن بۆ هه‌ماهه‌نگی كلتوری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.