ڕێكخراوی خۆراكی ئێران رای گەیاندووە، ژمارەیەك لە كارگە بەرهەمهێنەرەكانی گوشتی فریز بە شێوەی نایاسایی و ناتەندروست ئێسك و پڕوسكی مریشكیان لە مەكینەی گوشت داوە و دوای هاڕینی و وردكردنی وەكوو هەویر بۆ دروست كردنی “سۆسیس و كاڵباس” بەكاریان هێناوە.
ئەو كارگایانە سەرەڕای ئەوەی ئێسكی مریشكیان لە چەرخی گوشتداوە هاوكات ریخۆڵە و ئەو شوێنانەی مریشك كە فڕێ دەدرێن لە مەكینە داوە و دەرخواردی هاووڵاتیانیان داوە.
ئێستا لە ئێران زۆربەی كارگەكان مریشك لە چەرخی گوشت دەدەن و وەكوو مادەی خۆراكی بە هاووڵاتییانی دەدەن، بەڵام ئەوەی ڕێكخراوی خۆراك نیگەرانی دەربڕیوە ئەوەیە كە ئەو كارگەیانە ئیسك و شوێنە بەكار نەهاتووەكانی مریشكیان هاڕیوە و وەكوو هەویری مریشك بەكاریان هێناوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش چەند كارگەیەكی بەرهەمهێنانی شیری ویشك، ئارد و وركەنانیان تێكەڵ بە شیری منداڵان كردبوو و لە فروشگاكان فرۆشتبوویان.
ڕێكخراوی خۆراكی ئێران باسی لەوەش كردبوو، ئێمە زانیاری ئەوەشمان لەبەر دەست دایە كە تەنانەت زۆربەی كارگەكان مریشكی هیندیان هێناوە و بێ ئەوەی خاوێنی بكەنەوە لە چەرخی گوشتیان داوە.



باسنیوز