وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ژماره‌ی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كانی ئاشكرا كرد كه زیاتر له 22 هه‌زارن
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ڕه‌زا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان به “باس‌نیوز”ی ڕاگه‌یاند كه وه‌ڵامی دوو پرسیاری له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازییه‌وه پێگه‌یشتووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كان كه كۆی گشتییان (22 هه‌زار) و (358) كۆمپانیان، له‌وه‌شدا دوو هه‌زار و 993 كۆمپانیای بیانییه، به‌ڵام زۆربه‌ی كۆمپانیاكان له بواری بازرگانیدا كار ده‌كه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه پرسیارێكی دیكه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه بووه كه خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌ت به “ژماره” وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه “به پێی سیسته‌می تۆماركردن و پۆلێن‌كردن و دیاریكردنی پله‌كانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی، وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و دوای بوونی هۆكاری گونجاو له‌سه‌ر پێشنیاری لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ناوی كۆمپانیا ده‌خرێته لیستی ڕه‌شه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت له دوو ساڵا، هه‌روه‌ها دابه‌زاندنی پله‌ی پۆلێنه‌كه‌ی به یه‌ك پله له به‌رواری دانانی له لیستی ڕه‌ش، دوای ئه‌وه‌ی كه به نووسراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاگادار ده‌كرێینه‌وه كاری ئه‌و كۆمپانیایه ڕاده‌گرین تاكو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوبراو ئاگادار ده‌كرێینه‌وه له هه‌ر ئه‌نجامێك”.