به‌های تمه‌نی ئێرانیی بۆ نزمترین ئاست دادهبهزێو ئهمهشبهوتهی به‌شێك له‌بازرگانه‌كان، ئه‌و دابه‌زینه هه‌رچه‌نده له‌قازانجی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت به‌زیان بۆ به‌شێك له‌بازرگانیی، چونكه جوڵه‌ی بازرگانیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته زۆر سست كردوه به‌تایبه‌ت بۆ پارێزگای سلێمانی.
به‌های تمه‌ن چه‌ند دابه‌زیوه؟
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر 100دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی به‌رامبه‌ر بو به‌نزیكه‌ی3هه‌زارو 250تمه‌نی ئێرانیی، به‌ڵام له‌چه‌ند رۆژی رابردودا تمه‌نی ئێرانیی دابه‌زینێكی به‌خۆیه‌وه بینی به‌جۆرێك 100دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی به‌رامبه‌ر بو به‌نزیكه‌ی 3هه‌زارو 400 تمه‌ن.هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش له‌نرخی تمهنو بازاڕه‌كانی ئێران‌دا وه‌ك سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی‌و پیشه‌سازیی سلێمانی باسی ده‌كات كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی ده‌بێت، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “له80%ی بازرگانیی سلێمانی ئێستا له‌گه‌ڵ ئێرانه”.
بازرگانانی هه‌رێم توشی زیان ده‌كات
ئه‌ندامی ژوری بازرگانیی‌و پیشه‌سازیی سلێمانی م.حه‌مید عه‌بدوڵا له‌لێدوانێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌و جۆره‌ی ئێستا‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی گفتوگۆكانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا، به‌های دراوی ئێران رۆژ به‌رۆژ رو له‌دابه‌زین ده‌كات، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا نرخی هه‌ر 100دۆلارێك له‌ئێراندا نزیكه‌ی 150تمه‌ن به‌رزبویه‌وه،واته به‌های دراوه‌كه‌یان به‌رێژه‌یه‌ك دابه‌زیوه، به‌وه‌ش به‌شێك له‌و كاڵایانه‌ی له‌و وڵاته‌وه دێت بۆ هه‌رێم نرخیان داده‌به‌زێ، ئه‌مه‌ش ئاشكرایه له‌قازانجی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرترین زیان لهبازرگانهكانی هه‌رێم ده‌دات به‌تایبه‌ت بازرگانی سلێمانی كه زۆرترین بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دایه وه‌ك مامۆستا حه‌مید وتی”زۆرێك لهبازرگانهكانی سلێمانی كاڵایه‌كی زۆر ده‌به‌ن بۆ ئێران به‌تایبه‌ت بابه‌تی كاره‌بایی زۆر ده‌ڕوات، به‌شكانی به‌های تمه‌ن ئه‌و بازرگانیه زۆر لاواز بوه، چونكه ئێرانیه‌ك كه به‌های دراوه‌كه‌ی دابه‌زێ، به‌دڵنیاییه‌وه پێداویستیهسهرهكیهكانی ده‌كڕێت، نه‌ك وه‌ك ده‌ڵێن كه‌مالیاتی ژیان”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ژوری بازرگانیی سلێمانی ئاشكراشی ده‌كات دابه‌زینی به‌های تمه‌ن، وای له‌زۆرێك لهبازرگانهكانی هه‌رێم كردوه، بچنه ئێران له‌وێ زهویو خانوو بكڕن “به‌شێك لهبازرگانهكانی هه‌رێم لهبانهو تاران زهویو موڵكیان كڕیوه به‌تایبه‌ت له‌شوێنه بازرگانیه‌كان”.
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی بازرگانیی سلێمانی ده‌بێت
به‌بۆچونی سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی‌و پیشه‌سازیی سلێمانی، دابه‌زینی به‌های تمه‌نی ئێران لایه‌نی ئهرێنییو نه‌رێنیی بۆ هه‌رێم هه‌یه، ئه‌و له‌لایه‌نه نهرێنیهكهوه باسی دهكاتو ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه بازرگانیكردنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته زۆر سست ده‌كات، چونكه زۆرێك له‌بازرگان به‌تایبه‌ت له‌سلێمانی مامه‌ڵه بازرگانیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دایه، كاڵای ههمهجۆر له‌رێگای هه‌رێمه‌وه ده‌چێت بۆ ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت بایه‌تی كاره‌بایی وه‌ك تهلهفیزیۆنو سهلاجهوموجهمیدهو جلشۆرو چه‌نده‌ها مه‌وادی تری كاره‌بایی. ئه‌و وتی “شكانی به‌های تمه‌ن كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاستی بازرگانیی هه‌رێم ده‌بێت، به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی، چونكه 80%ی بازرگانیی سلێمانی ئێستا له‌گه‌ڵ ئێرانه”. ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا دابه‌زینی به‌های تمه‌ن كه‌مترین لایه‌نی ئه‌رێنیی بۆ هه‌رێم ده‌بێت، چونكه “بازرگانه ئێرانیه‌كانیش كه ده‌بینن به‌های پاره‌كه‌یان شكاوه، نرخی كاڵاكانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه، بۆیه كه‌مترین لایه‌نی ئه‌رێنیی ده‌بێت بۆ هه‌رێم”. ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كاتێك بازرگانێك كاڵایه‌ك ده‌هێنێته عێراق‌و هه‌رێمه‌وه گومرگ ده‌كرێت، دواتر كه ده‌یبات بۆ ئێراندوباره پاره‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه “ئه‌مه‌ش له‌هیچ شوێنێكی دنیادا نییه بازرگانێك بۆ هێنانو بردنی كاڵایه‌ك دو جار پاره‌ی لێوه‌ربگرێت، زۆرمان وتوه كه ئه‌وه نه‌مێنێ، كه هۆكارێك بۆ سستی بازرگانیی له‌م سنوره‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داوایه‌مان بۆ جێبه‌جێ ناكات”.