مه‌رزی كێلێ یه‌كێكه له‌مه‌رزه گرنگه‌كانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپهڕینو ماوه‌یه‌ك به‌گه‌رمی كار له‌سه‌ر بهنێودهوڵهتیبونی ئه‌و مه‌رزه كرا، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م كاره‌كان ڕاگیراون.
(هیوا قه‌ره‌نی) قائیمقامی قه‌زای پشده‌ر به NNA ڕاگه‌یاندوە، هه‌نگاوی گرنگ نراوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رزی كیلێ به‌نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، له‌ئێستاشدا گرفت بۆ كاره‌كان دروستبوه.
وتیشی:”لایه‌نی ئێرانی سه‌رجه‌م كاره‌كانی له‌لای خۆیه‌وه به‌كۆتا هێناوه‌و چاوه‌ڕوانی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی گهشهپێبداتو مه‌رزه‌كه بكرێته مه‌رزێكی فه‌رمی، به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌شه‌وه ئه‌و كارانه‌ی كه پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه به‌نێوده‌وڵه‌تی بكرێت ڕاگیراون، كه پێویستبوو جێبه‌جێ بكرێن، گرنگترین كاریش قیركردنی ڕێگه‌ی قه‌ڵادزێ بۆ مهرزهكهو دروستكردنی چه‌ند بینایه‌كه بۆ بهشو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان”.
باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاربوو بازاڕچهیهك له‌نێوان هه‌ردولادا بكرێته‌وه‌و چه‌ند هه‌نگاوێكی تریش له‌بواری ئابوری‌دا بنرێن، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه ڕاگیراون.
مه‌رزی كێلێ له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای پشده‌ر، له‌سنوری ئێرانیش كه‌وتۆته سنوری قه‌زای سه‌رده‌شته‌وه، سودێكی گرنگی ئابوری بۆ هه‌ردولا هه‌یه.