رۆژی یەکشەممە ٢١ کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، بازرگانێک لە قەزایەکی سەر بە پارێزگای دھۆک بە گولـلەیەکی دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ئەو رووداوە کردەوەیەکی خۆ کوژی بووە.
رائید ھێمن سلێمان، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دھۆک، بە خەندانی راگەیاندوە: “بازرگانێک لە شوقەکانی ئەڤرۆ ستی لە قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دھۆک بە گولـلەیەکی دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا”.
بەرپرسی بەشی راگەیاندن لەپۆلیسی دهۆك، وتیشی: “كەسەكە خێزاندار بووە و کاری بازرگانی کردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو بازرگانە خۆی كوشتووە” .
رائید ھێمن سلێمان، ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو کەسە بەناوی ( ا ، ر ، م ) لە تەمەنی ٤٢ ساڵی بووە و دانیشتوی شوقەکانی ئەڤرۆ ستی بووە لە قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دھۆک”.
ئەوەشی خستەڕوو: “دوای ئەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای دھۆک کرا، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا وا دەرکەوتووە کە ئەو رووداوە کاری خۆ کوژی بووە و ڵێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ بەدەست خستنی زانیاری زیاتر لە سەر رووداوەکە “.