په‌رله‌مانی عێراق دو ملیار دینار ده‌به‌خشێته‌ غه‌زه‌

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا وه‌فدێك به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوجێفی سه‌ردانی غه‌زه‌ بكات و له‌ بودجه‌ی خۆیشی بڕی (2) ملیار دۆلار كۆمه‌ك ببه‌خشێته‌ كه‌رتی غه‌زه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، بڕیاردار وه‌فدێك به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م كوتله‌ و لیژنه‌كان و وه‌فدێكی پزیشكی بنێردرێنه‌ كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستین و داواشیانكرد یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستین له‌ به‌غدا ببه‌ستێت.
داواشیان له‌ كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ببڕێت و  ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ وه‌ستاندنی هێرش بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ و دۆسیه‌ی غه‌زه‌ش بداته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌ك تاوانباری جه‌نگ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تاوانبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه‌دا بكرێت.
هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا له‌ بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی بڕی (2) ملیار دینار ببه‌خشێته‌ خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین له‌كه‌رتی غه‌زه‌، بۆ كڕینی پێداویستی پزیشكی و خۆراك.