به‌ریتانیا به‌فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی نه‌وتیی جیهانه، عێراقیش به‌هۆی هه‌رێمه‌وه ده‌توانێت بگاته ئامانجه‌كانی.
(ماتی‌و هانكۆك) وه‌زیری وزه‌ی به‌ریتانیا له‌چواره‌مین كۆنفرانسی نه‌وت‌و گازی كوردستان كه له‌شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو ڕایگه‌یاند، عێراق ده‌یه‌وێت به‌مزوانه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رمیل به‌رزبكاته‌وه.
له‌و ڕوه‌شه‌وه ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی وزه‌ی به‌ریتانیا ئاشكرایكردوه، كه وه‌زیری وزه‌ی به‌ریتانیا پێیوابووه، بۆ گه‌یشتنه ئامانجه‌كه‌ی، عێراق پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات، “چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات، ناگاته ئامانج”.
وه‌زیری وزه‌ی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه، “سه‌رباری ئه‌وه‌ی جیهان چاویان بڕیوه‌ته نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان دركیان به‌وه‌شكردوه، كه هه‌رێمی كوردستان وێڕای یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كان، پاشه‌كه‌وتێكی ئێجگار زۆر گازی سروشتیشی هه‌یه”.
وه‌زیری وزه‌ی به‌ریتانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی نێوانگیریی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق بكات، له‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه له‌باره‌ی نه‌وته‌وه ڕوبدات.
NNA