دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانلێكه‌وتوانه‌ی به‌هۆی رژێمی پێشوی عێراقه‌وه به‌شێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه ژماره 5ی ساڵی 2009ی په‌سه‌ندكرد.
به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ش بڕی 10 ملیۆن دینار و پارچه‌یه‌ك زه‌وی هه‌لی دامه‌زراندنیش له فه‌رمانگه‌مانی حكومه‌تدا به‌و زیانلێكه‌وتوانه ده‌درێت.
له‌و یاسایه‌دا ئه‌و كه‌سانه قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه كه ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه یان توشی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن یان كه‌مئه‌ندامی بون، یان ئه‌وانه‌ی توشی شێواندن یان ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانه‌كان بون، جا به هۆكاری سیاسی بێت یان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمی پێش‌و له ماوه‌ی نێوان 17ی ته‌موزی 1968 تا 9ی نیسانی 2012.
به‌پێی یاساكه پێویسته ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ك قه‌ره‌بو به زیانلێكه‌وتو ده‌درێت له‌گه‌ڵ رێژه‌ی توشبونی بگونجێت، به‌و مه‌رجه‌ی له 10 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له 15 ملیۆنیش زیاتر نه‌بێت، سه‌ره‌ڕای دامه‌زراندن یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له وه‌زیفه بێبه‌ش بون و یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزادراوه سیاسییه‌كان ی ژماره 24ی ساڵی 2005 ده‌یانگرێته‌وه.
هاوكات ئه‌و كه‌سانه پارچه‌یه‌ك زه‌وی نیشته‌جێبون یان پاره‌ی پارچه زه‌وییه‌كه وه‌رده‌گرن.